ئیمام ناصر محمد یەمانی
01 - 03 - 1437 ک
12 - 12 - 2015 مـ
12:31 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيـــــــــــان ]
https://www.mahdialumma.com/showthread.php?25147
ـــــــــــــــــ

فەتوای چارەسەر بۆ کێشەو ناکۆکیەکانی گەلی یەمەنی و کیشەو ناکۆکیەکانی گەلانی موسڵمانان..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على محمدٍ رسولِ الله وآله الطيّبين وجميع المؤمنين إلى يوم الدين، أمّا بعد..

ئەی گەلی حزبەکان لەیەمەن، ھا ئەوە ئێوە دەبینن کەوا بارودۆخی گەلی یەمەنی بەرەو کوێ چووە، بەرەو جەنگ و شەڕی لەناوبەرو ڕشتنی خوێن و وێرانکردنی ژێرخانی بنیادو ئابوری، وەگەلی یەمەنی گەیشتە بارودۆخێکی ناسۆرو تراژیدی بۆ دوورترین ئەوپەڕی خراپی ھەر لایەنێکی جەنگەکە بەسەرکەوتنەکەی لەویتر دەدات و دەیشکێنێت؛ بەڵکو جەنگەکە بەردەوامە لەدووبارە بوونەوەو لەھەڵچوندایە لەنێوان حزبەکان، جا ھەروەکو بڵێی خودا بەخراپەی ھەندێکیان ھەندێک سزا دەدات بەھۆی پشتھەڵکردنیان لەدەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە، جا ھەتا کەی ئەی قەوم پشتھەڵکردن لە دەعوەو بانگەوازکردن بۆ لای حوکم کردن لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە کەوا بریتی یە لەچارەسەر بۆ ھەموو کێشەو ناکۆکیەکانی موسڵمانان و سەرجەم خەڵکی جیھان؟.

وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەرخودا، لەخودا بترسن و پارێزکاربن وە ڕەحم بەخۆتان و گەلی یەمەنی بکەن بە حوکم کردنی کتێبەکەی خودا قورئانی گەورەو ئەو سوننەتە حەقەی پێغەمبەر کەوا مخالف و دژو پێچەوانە نیە بە محکەمی قورئانی گەورە تاکو حوکم بکەین لەنێوانتان لە محکەمی کتێبەی خودا لەسەر ئەوشتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری تا لەسایەی نیعمەتی خودا ببن بە برای یەکتر، جا ئەگەر ڕووتان وەرگێڕا ئەوا بزانن کەوا بەڕاستی خودا تۆڵەو سزایەکەی توندو بەئازارە، جا ئیمام مەھدی بانگی نەکردوون بۆ بەتاڵ بەڵکو بۆ لای حەق لە پەروەردگارەکەتان کەوا ئێوە پێی ئیماندارن، جا ئایا ئێوە موسڵمانن یان کافر؟ جا ئەگەر وەڵامەکەتان ئەوەبێت: بەڵکو ئێمە موسڵمانین، ئەوا لەپاش ئەوە پێتان دەڵێین: کەواتە لەبەرچی وەڵامی دەعوەو بانگەوازی ئیمام مەھدی نادەنەوە بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە ئەگەر ئێوە ئیمانتان پێی ھەبێت، ئایا عەقڵتان ناخەنەکار؟ جا سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ خودایەکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت من بە چارەسەرێکی تر نازانم بۆ کێشەو ناکۆکیەکانتان تەنھا ئەوە نەبێت کەوا وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بدەنەوە بۆ لای خودا جا حوکمی خواتان لەمحکەمی کتێبەکەی خودا بۆ دەردەھێنین بۆ چارەسەری کێشەو ناکۆکیەکانتان و تیمارو چارەسەری برینەکانتان.

وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەرخودا ڕەوانی یە بۆتان کەوا پێچەوانەو دژو مخالەفەی فەرمانەکەی خودا بکەن جا ئەوەی خودا حەرامی کردووە بێن حەڵاڵی بکەن لە محکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا قەدەغەو حەرامی کردووە دینەکەتان بەش بەش وپارچە پارچە بکەن بۆ چەندین بەش و حزب ھەموو حزبێکیش بەوەی خۆی لایەتی دڵخۆشە، وەمنی ئیمام مەھدی ئەوەتان لەسەر حەرام دەکەم کەوا خوداو پێغەمبەرەکەی لەسەرتانیان حەرام کردوور وەئەوەشتان بۆ حەڵاڵ دەکەم کەوا خودا پێغەمبەرەکەی حەڵاڵیان کردووە وە نەشھاتووم تا دینێکی تازەو نوێتان بۆ بھێنم، نموونە لەسەر ئەوەش لەوساتەی کەوا دەمبینن بانگەواز دەکەم بۆ لای بەفیکردن و نەھێشتنی تەعەدودی حزبی و مەزھەبی لەدینەکەی خودا جا ئەوە من درۆو بوختانم ھەڵنەبەستووە تا لەلایەن نەفسی خۆمەوە ئەوەم وتبێت بەڵکو وەکو شوێنکەوتنێک بۆ فەرمانەکەی خودا لەمحکەمی کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە ئەوەم وتووە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {مُنِيبِينَ إِلَيْهِ وَاتَّقُوهُ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ (31) مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعاً كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ (32)} صدق الله العظيم [الروم].
واتە/ ڕوو بکه‌نه په‌روه‌ردگارتان به‌ملکه‌چی و دڵسۆزیەوە بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای له‌و بترسن و خۆتان له سزای بپارێزن نوێژه‌کانیشتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و مه‌بن به‌و که‌سانه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن (31) له‌وانه‌ی که ئاینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کردووه‌و بوونه‌ته چه‌نده‌ها گرۆو ده‌سته (بڕوایان به‌هه‌ندێکی هه‌یه‌ هه‌موو حزبێکیش دڵخۆشە بەوەی خۆیان لەلایانە (32).

جا ئەوە مانای ئەوەیە کەوا خودا حەرامی کردووە لەسەرتان بەوەی ببن بە بەش بەش و حزبی جیا جیا لەبەرئەوەی تەعەدودی حزبەکان واتە ئیختیلاف و جیاوازی و دووبەرەکی و شەڕو کوشتارو دژایەتی لە نیوانتانداو نەمان و ڕۆیشتنی ھەیبەت و شکۆتان، جا لەبەرچی مخالەفەو دژو پێچەوانەی ئەمرو فەرمانەکەی خودا دەکەن ئەی گەلی حزبەکان؟ جا ئایا ھۆکاری ئەوەی کەوا خودا ھەندێکتان بەخراپەی ھەندێک سزا دەدات تەنھا بەھۆی ئەوە نیە کەوا مخالەفەو دژو پێچەوانەی ئەمرو فەرمانەکەی خوداتان کردووە بۆتان لە محکەمی کتێبەکەی جا حزبە زاڵم و ستەمکارەکانی توشی فیتنەی جەنگ و شەڕ کردووە؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە:{وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنكُمْ خَاصَّةً ۖ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ(25)} صدق الله العظيم [الأنفال].
واتە/ وەخۆتان بپارێزن له به‌ڵایه‌ک کەوا تووشی ئه‌وانه‌تان نابێت به‌تایبه‌ت که سته‌میان کردووه (به‌ڵکو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه‌) بشزانن که به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر به زه‌بره‌.

وەھا ئەوە ئێوە حاڵی موسڵمانان دەبینن کەوا گەیشتووە بەکۆی بەھۆی جیاواز بوون و پارچە پارچەبوون بۆ چەندین بەش و دەستەو حزب لەدینەکەی خودا، وەھێشتاکەش ئیمام مەھدی ھەوڵی رزگارکردنتان دەدات بەدەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە بۆ حەرام کردنی ئەوەی کەوا خودا حەرامی کردووە وە بۆ حەڵاڵ کردنی ئەوەش کەوا خودا حەڵاڵی کردووە، جا ئایا حەقتان دەوێت یان بەتاڵی ھەڵبەستراو لەسەر خوداو پێغەمبەرەکەی وەکو ئەو فەرموودە ھەڵبەستراوەیە لەسەر پێغەمبەر صلى الله عليه وآله وسلم: (اختلاف أمتي رحمة)؟ بەڵکو ئیختیلاف و جیاوازبوونی ئومەتی محمد بریتی یە لە وێرانبوون و لەناوچوون بۆ گەلانی موسڵمانان وە ھۆی شەڕو کوشتاری نێوانیانە وە نەمان ڕۆیشتنی ھەیبەت و شکۆیانە، جا لەخودا بترسن و پارێزگار بن خۆشەویستەکانم لەبەرخودا، جا کوا ڕەحمەتەکە لەوەدا، ئایا عەقڵتان ناخەنەکارو تێدەگەن؟.

وە فەتواشتان بۆ دەدەم بە چارەسەری کێشەو ناکۆکیەکانی گەلانی عەرەبی و ئیسلامی کەوا بریتی یە کە تەسلیمبوون و ملکەچ بوون بۆ حوکمەکەی خودا لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە، گەرنا ئەوا تەحەدداتان دەکەم بەوەی لەزەلکاوی فیتنەی حزبەکان دەربچن مادام ھەر پشتھەڵبکەن لە حەق، ھەتا تەنانەت ئەگەر ھەزار ساڵیش تەمەن بەڕێبکەن ئەوا ھیچ چارەسەرێک نادۆزنەوە جگە لە کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە نەبێت، وە تەحەدداشتان دەکەم بەحەق بەوەی کەوا ببن بە ندەی خودا بە برایەتی ھەتا ئەوکاتەی کەوا وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم ژردن دەدەنەوە بۆ کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە.

وەئەی قەوم، سوێند بەوخودایەی کەوا ھیچ خودایەکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت وەھیچ پەرستراوێکیش نی یە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی کەوا خودا لەناوەکەمدا ھەواڵ و ناونیشانی کارو بانگەوازەکەمی داناوە بەوەی کەوا خودا منی ڕەوانە نەکردووە بە دینێکی تازەو نوێوە بەڵکو ڕەوانەی کردووم بە بەسەرخەر بۆ ئەوەی کەوا خاتەمی نێردراوو پێغەمبەران محمد پێغەمبەری خودا ھێناویەتی صلى الله عليه وآله وسلم، جا فەتواشمان بۆ داون دەربارەی فەرموودەکەی التواطؤ بەوەی کەوا مەبەستی پێی التطابق نی یە بەڵکو مەبەستی پێی التوافق-ڕێککەوتنە لەناوی محمد لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەھدی (ناصر محمد)، جا خودا ڕێککەوتنەکەی ناوی محمد لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد داناوە لەبەرئەوەی خودا ئیمام مەھدی ڕەوانە نەکردووە بە پێغەمبەرێکی نوێ و تازەوە بەڵکو ڕەوانەی کردووە بە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وآله وسلم؛ بەومانایەی بە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری خوداو پێغەمبەرەکانی خودا لەپێشیدا جا ھیچ جیاوازیەک ناکەین لەنێوان ھیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی و ئێمە تەسلیمین بۆی، جا لەخودا بترسن و پارێزگاربن و گوێڕایەڵم بن بەڵکو ڕەحمتان پێبکرێت.

وەئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەش بەم فەتوایە حەقە کۆتایی پێدەھێنین بۆ سەرجەم گەلی یەمەنی بەوەی کەوا: تەحەددای سەرکردە عەلی عبد اللە صالح دەکەم بەوەی کەوا دەرچەیەک بۆ خۆی و گەلەکەی بدۆزێتەوە تەنھا بە تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە نەبێت بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، جا ھەردەبێت سەرجەم حزبەکان ملکەچ بن بە انصاراللەی حوسیەکان و ئیصلاحیەکان و ڕێکخراوی قاعیدەشەوە بۆ حوکمەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەبەرئەوەی ئەو ئینتیمای بۆ ھیچ یەکێک لە تایەفەکانیان نی یە وە ناچێتە ڕیزی ھیچ یەکێک لە حزبەکانیشیان وە نکۆڵی لەھەموو تەعەدودیە حزبی و مەزھەبیەکانیشیان دەکات لەدینەکەی خودا ئیسلام.

وەھەرگێزیش ئیمام مەھدی جەنگ و دژایەتی کردن ڕاناگەیەنێت لەدوای تەسلیمکردنی قیادەو سەرکردایەتیەکە تەنھا لەگەڵ ئەوەی کەوا لەبەسەرخەرەکانی شەیتان و مەسیحی درۆزنن جا ئێمە بەسەرئەوانەدا زاڵین وەبەسەریشیاندا سەردەکەوین بەئیزن و مۆڵەتی خودای زاڵ و بەتوانا بەسەر کاروفەرمانەکەی بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی
____________