فەتوای زیاتر دەربارەی دەستنوێژگرتنی تەواوەوە..
عدد البيانات : 1
تغريد

فەتوای زیاتر دەربارەی دەستنوێژگرتنی تەواوەوە..

رابط البيان الرسمي

https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=325147

اللغات المتاحة لهذا البيان

ئیمام ناصر محمد یەمانی
27 - رجب - 1441 ک
22 - 03 - 2020 مـ
02:02 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=324968
___________

فەتوای زیاتر دەربارەی دەستنوێژگرتنی تەواوەوە..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربّ العالمين..
سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی خوداتان لەسەربێت خۆشەویستەکانم بەسەرخەرەکان و ئەو پرسیارکارانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن..

دەتانبینم قسە دەکەن دەربارەی فەتوایەکەم لەو بەیان و ڕوونکردنەوەیەی کەوا وشەی دەستنوێژگرتنی تەواوم تێدا ھێنابوو؛ جا ئەوە بریتی یە لەوەی ھەروەک چۆن ئێوە دەستنوێژدەگرن، بەڵکو شۆردن و ئاوتێوەردان لە لوت و دەم دەچێتە ناو ڕیزی پاک و خاوێنی پێکھاتەی ڕوخسارو دەمەوە، وە ددانەکانیش دەچنە ڕیزی پاک و خاوێنی و جوانی ڕوخسارەوە، وە سیواکیش دەچێتە ڕیزی پاک و خاوێنی ڕوخسار لەددانەکاندا لەوساتەی کەوا زەردەخەنە دەکات و قسە دەکات ھەواو بۆنی ناودەمی خۆش و پاکە، بەڵکو ددانەکان چەکێکن بۆ پارچەکردن و جوینی خۆراک، جا چەندە پەشیمان دەبێتەوە ئەوکەسەی کەوا ئەو چەکەی فەرامۆش دەکات لەوساتەی کەوا لەدەستیان دەدات؟! وە مەسح کردنی موی قژو گوێیەکانیش، جا ئاو تێوەردان لە لوت و دەم و غەرغەڕەکردن پێی لە تەواوکاریەکانی دەستنوێژگرتنی تەواون مەرجیش نیە تەنھا سێ جار بێت بەڵکو ھەتا ئەوکاتەی کەوا ھەریەکێک لەئێوە ھەست بەوە دەکات کەوا ڕوخسارەکەی پاک و خاوێن بۆتەوە لە ئاڕەق کردنە وشک بووەکە وە لوتەکەشی لە چڵم و ئاوی لوت و پیسیەکانی وە پاک و خاوێن کردنەوەی ددانەکانی بە پێداھێنانی پەنجەکانی لەساتی دەستنوێژگرتنەکەدا وە مەسح کردنی سەری و گوێیەکانی لە دواوەو پەڕەی گوێیەکانی لەناوەوە کە کەمتر نەبێت لە سێ جار مەسح کردن، مەبەستیشم لە ئاوخستنە ناو گوێیەکان نیە بەڵکو مەسح کردنیانە بۆ لادانی پیسیەکە.

وەگرنگترین شتیش لە دەستنوێژگرتن گەیشتنە بە پاک و خاوێنی مەرجیش نیە کەوا شۆردنی ڕوخسارو ئاو تێوەردان لەدەم و لوت و غەرغەڕەکردن و ئەوانی تریش تەنھا سێ جار بێت، بەڵکو مەرجەکە گەیشتنە بە پاک و خاوێنی بە سێ جار یان زیاتر، جا کەمترینی سێ جارە، وە جارێکی تریش ئەوە بەیاد دەھێنینەوەو دووبارەی دەکەینەوە کەوا گرنگترین شت گەیشتنە بە پاک و خاوێنی کەوا بریتی یە لەوەی ھەستی کردووە بە گەیشتن بە پاک و خاوێنیەکە جا ئەوە لە دەستنوێژگرتنی تەواوەوەیە؛ جا ئەوەیە دەستنوێژگرتنی تەواوەتی، وە قەتیش ڕێتان لێ ناگرم لە ئاو لە دەم و لوت وەردان و غەرغەرەکردن پێی جا ئەوە دەچێتە ڕیزی شۆردنی ڕوخسارو دەوروبەری، جا وا نازانم ئەوە پێویستی بەفەتوادان ھەبێت، خۆ ئەگەر لەوەدا ھەڵەیەکم بدیبووایە ئەوە لێی بێدەنگ نەدەبووم! ئەی ئایا محمد پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وآله الطيبين وجميع المسلمين وسلم نەیفەرمووە: [ لولا أخاف أن أشقّ على أمّتي لأمرتُهم بالسّواك عند كل صلاة ]؟ صدق عليه الصلاة والسلام.

جا لە ئاو لەدەم و لوت وەردان و غەرغەرەکردن پێی حیکمەتێکی گرنگ ھەیە لەلایەن خوداوە، بەھەمان شێوە ھەر وەکو زانست و زانیاریشم زیاتر کردن دەربارەی دەستنوێژگرتنی تەواوەتی دەربارەی مەسح کردنی پێیەکان بەوەی کەوا مەبەستی شۆردنی پێیەکانە بەدەست پێداھێنان و پێداخشاندنی پەنجەکانی دەست بە پەنجەکانی پێ لەبەرئەوی پیسی ھەیە لەنێوان پەنجەکانی پێدا بەتایبەتی ئەو پەنجانەی کەوا ھەندێکیان بەھەندێکەوە لکاون، وە بەھەمان شێوە بڕین و کردنی نینۆکەکانی دەست بۆ پیاوو ئافرەتان وەکو یەک بەتایبەتی نینۆکەکانی دەست، وە ڕەنگ کردنی نینۆکەکانی ئافرەتانیش قەدەغەناکەین بۆ جوانکاری بەومەرجەی کەوا ڕەنگ کردنەکە لەسەر نینۆکە خاوێنکراوەکان بکرێت لە پیسی، وەھەرگیزیش ڕەنگ کردنەکە ڕێگا لە پاک و خاوێنی نینۆکەکانی ناگرێت، وەھەرگیزیش ڕەنگ و بۆیەی نینۆکەکان ڕێگە لەلاچوونی ئەو پیسیە ناگرێت کەوا کۆبۆتەوە لەسەر نینۆکەکانی لەدوای ئەوە لەبەرئەوەی لەبنەڕەتدا لەسەر نینۆکێکی پاک و خاوێن دایناوە وە ئەوپیسیەی کەوا سەرلەنوێ جارێکیتر کۆدەبێتەوە لەسەر ڕەنگ و بۆیەکە ئەوا دەستنوێژگرتن لایدەدات جا پێویستە لەسەرتان دەستنوێژی تەواو ھەڵبگرن.

وە ئێمە نەفیکردنی ئەو مەسح کردنەی پێیەکانمان بۆ ڕوونکردنەوە بەوەی کەوا بەو شێوەیە نیە ئێوە وایدادەنێن کە دەڵێن تەنھا بە تەڕکردنە؛ بەڵکو شۆردنیانە، وە مەسح کردنەکەشمان بۆ پێیەکان لەو شوێنەدا ڕوونکردەوە بۆتان بەوەی کەوا ئەوە مەبەستی شۆردنیانە بەدەست پێداھێنان لەبەرئەوەی پێیەکان ئەو شوێنەن کەوا زۆرترین ئەگەری پیسبوونی ھەیە ئەوەش بۆ گەیشتنە بە پاک و خاوێنی، وە بشزانن بەوەی کەوا پاک و خاوێنی لەئیمان و باوەڕەوەیە بەو شێوەیەی کەوا خودا فەرمانی پێکردوون، جا گوێڕایەڵ بن و ملکەچ بن بۆی بەڵکو سەرفرازبن.

وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________