الرجاء الإنتظار

املأ وقتــــك بذكر الله
ئەی گەلی بەسەرخەران ئەمەش زانستی ھیدایەت لەئایەتە محکەمەکانی کتێبەکەی خودا..
عدد البيانات : 1
تغريد

رابط البيان الرسمي

https://www.nasser-yamani.com/showthread.php?p=319764

اللغات المتاحة لهذا البيان

ھەرچی ویستەکەی خودایە جا ئەوە ئەگەر بێتو خودابیەوێت ھیدایەتی ھەموو خەڵکی دەدات و ھیچ شتێک دەستەوسانی ناکات لەھیدایەتدانی ئەوان بەڵام ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا دەگەڕێتەوەو ملکەچ دەبێت بۆ لای بەدڵسۆزی..

ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - 02 - 1430 ک
31 - 01 - 2009 مـ
12:32بەیانی
[ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
http://www.nasser-yamani.com/showthread.php?p=5094
ـــــــــــــــــ

ئەی گەلی بەسەرخەران ئەمەش زانستی ھیدایەت لەئایەتە محکەمەکانی کتێبەکەی خودا..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين، وبعد..

ئەی خەڵکینە، لەپەروەردگارەکەتان بترسن و پارێزگاربن بۆی وە بگەڕێنەوە بەملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆلای ئەویش ھیدایەتتان دەدات بۆ ڕێگای ڕاست، وەبشزانن بەوەی ئەگەر بێتو خودا بیەوێت ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَلَوْ شِئْنَا لَآتَيْنَا كُلَّ نَفْسٍ هُدَاهَا} [السجدة:13].
واتە/ وەبێگومان ئه‌گه‌ر بمانوویستایه هه‌موو که‌سێکمان هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌کرد.

{لَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَهَدَى النَّاسَ جَمِيعاً} [الرعد:31].
واتە/ ئه‌گه‌ر خودا بیوستایه هه‌موو خه‌ڵکی ناچار ده‌کرد که هیدایه‌ت وه‌ربگرن.

{وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعاً} [يونس:99].
صدق الله العظيم.
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه دەیتوانی وابکات هه‌ر هه‌موو دانیشتوانی ‌زه‌وی باوه‌ڕ بهێنن.

ئەوەش لەبەرئەوەی خودا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە جا ھیچ شتێک دەستەوسانی ناکات لەوەی کەوا ھیدایەتی خەڵکی بدات و ئەگەر بیەوێت ھەموویان ھیدایەت دەدات، بەڵام خودا ھیدایەتی پەیوەست کردووە بەگەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆلای، وە منیش ھەرگیز شتێکتان بۆ ناھێنمەوە لەسەر ئەوە تەنھا بە بەڵگەی ئایەتی محکەم نەبێت بەبێ تەئویل و لێکدانەوە لەبەرئەوەی محکەمی ڕوون و ئاشکرایە، ئەمەش بەڵگەی محکەم و ڕوون و ئاشکرا بۆ ئێوە دەربارەی زانستی ھیدایەت بەوەی کەوا پەیوەستە بە گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆلای خودا. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (53) وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ العَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55) أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ (56) أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنْتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57) أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (58) بَلَى قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنْتَ مِنَ الْكَافِرِينَ (59) وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُمْ مُسْوَدَّةٌ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْمُتَكَبِّرِينَ (60) وَيُنَجِّي اللَّهُ الَّذِينَ اتَّقَوْا بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ السُّوءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (61)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ بڵێ خوا ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا به‌ڕاستی خوا له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان ئه‌و خوایه زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌ (٥٣) هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای خوابێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن پێش ئه‌وه‌ی که سزای خوا یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) یاخود کاتێک که سزاو ئازار ده‌بینێت بڵێت خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێک ببێت و جارێکی تر هه‌لێكی ترم هه‌بێت ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم (٥٨) نه‌خێر مۆڵه‌ت به‌سه‌رچوو چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ده‌زانی فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو لوتت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیداو پشتت هه‌ڵكرد لێی وه‌ له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (به‌ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌) (٥٩) جا ڕۆژی قیامه‌ت ده‌بینیت ئه‌وانه‌ی درۆیان به‌ناوی خواوه ده‌کرد ڕووخساریان ڕه‌ش و تاریکه‌ مه‌گه‌ر شوێن و جێگه بۆ ئه‌و خۆ به زل زان و لووت به‌رزانه له ئاگری دۆزه‌خدا نی یه‌؟ (٦٠) له‌ولاشه‌وه خوای گه‌وره ئه‌وانه ڕزگار ده‌کات که پارێزگارییان ده‌کرد به‌هۆی سه‌رکه‌وتنیان ئیتر هیچ جۆره ناخۆشیه‌کیان تووش نایه‌ت و دڵگرانیش نابن (٦١).

وەئەی ئومەتی ئیسلام ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی خودا، بەڕاستی ئەم ئایەتانە لە ئایەتە محکەمەکانە لەو ئایەتە ڕوون و ئاشکرایانەی کەوا بنچینەی کتێبەکەی خودان (أمّ الكتاب) بۆ زاناو نەزانەکانتان بەوەی کەوا ھیدایەت پەیوەستە بە گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆلای خودا کەوا ئەوەش بریتی یە لە ویستی ھەڵبژاردەیی (الإشاءة الاختياريّة) لەلایەن بەندەکەوە کەوا ئومێدو ڕەجاو خۆزگەی ھیدایەت دەخوازێت لە پەروەردگارەوە، پاش ئەوەش ویستە کرداریەکە دێت (الإشاءة الفعليّة) کەوا بریتی یە لە ھیدایەتەکەی ئەو خودایەی کەوا نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت، جا ئینسان ھیچ دەسەڵاتیکی نی یە لەسەر دڵەکەی خۆی بەڵکو دەسەڵات لەسەر دڵ بەدەستی پەروەردگارە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {واُعْلَمُوا أَنَّ الله يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ} صدق الله العظيم [الأنفال:24].
واتە/ وەچاک بزانن به‌ڕاستی خوا نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت به‌ڕاستی هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆده‌کرێنه‌وه‌.

جا لەوساتەی کەوا بەندە دەگەڕێتەوە بەملکەچ بوون و دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگار بە داواکردنی ئەوەی خودا ھیدایەتی دڵەکەی بدات بۆ لای حەق جا لێرەدا ھیدایەتەکە دێت بەقودرەت و توانای پەروەردگار جا خودا ھیدایەتی دڵەکەی دەدات بۆ حەق و ئەویش کاروکردەوەی حەق دەکات، جا ھیدایەتدران مەرجێکی ھەیە کەوا بریتی یە لە گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆ لای خودا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ} [الرعد:27].
واتە/ وەهیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که دەگەڕێنەوە لای بەملکەچی بەدڵسۆزی بۆی.

{وَكَذَلِكَ أَنزَلْنَاهُ آيات بَيِّنَاتٍ وَأَنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يُرِيدُ} [الحج:16].
واتە/ ئا به‌و شێوه‌یه ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانمان دابه‌زاندووه به‌ڕاستی هه‌ر که‌سێک ھیدایەتی بوێت ئەوا خودا هیدایه‌تی ده‌دات.

ئەمەش ئایەتی محکەمی ڕوون و ئاشکران کەوا خودا زانستی ھیدایەتتان تێدا بۆ ڕوون دەکاتەوە بەوەی کەوا بەگوێرەی ھەڵبژاردنی بەندەکەیە، جا ئەگەر ڕێگای حەقی ھەڵبژارد ئەوا بریتی یە لەو ویستەی کەوا بەندەکە ھەڵیبژاردووە جا ئەوەی دەمێنێتەوە بریتی یە لە ھاتنەجێی ویستەکە کەوا بەدەستی پەروەردگارە جا خودا دڵی بەندەکەی وەردەگێڕێت بۆ ھاتنەجێی ئەوەی کەوا بەندەکە ھەڵیبژاردووە، ئەمەش ئایەتی محکەمی ڕوون و ئاشکران کەوا خودا زانستی ھیدایەتتان تێدا بۆ ڕوون دەکاتەوە بەوەی کەوا بەگوێرەی ھەڵبژاردنی بەندەکەیە، جا ئەگەر ڕێگای حەقی ھەڵبژارد ئەوا بریتی یە لەم ویستەی کەوا ھەڵیبژاردووە جا ئەگەر بێتو دڵەکەی لادابێت بۆ ڕێگای حەق یان دڵەکەی لادابێت بۆ ڕێگای گومڕایی، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِيراً} صدق الله العظيم [النساء:115].
واتە/ ئه‌وه‌ش دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر بکات و لێی جیابێته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی بۆ ڕوون بۆته‌وه و ڕێبازێک بگرێته‌به‌ر که جیابێت له ڕێگه‌و ڕێبازی ئیمانداران ئه‌وه ڕووی وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ئه‌و ڕووگه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌ڵی بژاردووه‌و ڕووی تێکردووه‌ دهش‌یخاته ناو دۆزه‌خه‌وه و ده‌یسوتێنین که ئه‌ویش سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و سامناکه‌.

کەواتە ئەی قەوم، بەڕاستی خودا ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا ھیدایەتی دەوێت لە بەندەکانی جا خودا دڵەکەی لادەدات بۆ حەق وە ئەوەش گومڕا دەکات کەوا گومڕایی دەوێت لەبەندەکانی جا دڵەکەی لادەدات بۆ گومڕایی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ} صدق الله العظيم [الصف:5].
واتە/ جا کاتێک ئه‌وان گوێیان بۆ ڕاستی نه‌گرت و له‌حه‌ق لایاندا خوایش دڵه‌کانیانی له‌خشته بردو مۆری پێدا نا.

ھەرچی ویستەکەی خودایە جا ئەوە ئەگەر خودا بیەوێت ئەوا ھیدایەتی ھەموو خەڵکی دەدات وەھیچ شتێکیش دەستەوسانی ناکات لەھیدایەت دانیان بەڵام (ڕێساکەی وایە کەوا) ئەو کەسانە ھیدایەت دەدات بۆ لای خۆی کەوا دەگەڕێنەوەو ملکەچ دەبن بۆی بەدڵسۆزی، جا لەخودا بترسن و پارێزگاربن و شوێنی حەق بکەون لەدوای حەقیش ھیچ نی یە تەنھا گومڕایی نەبێت، جا بەڕاستی خودا فێری کردوون بەوەی کەوا ویستی ھەڵبژاردەیی لەبەندەکەوەیەو کرداریەکەش (بۆ ھاتنەخێی ویستە ھەڵبژاردەییەکە) لە پەروەردگارەوەیە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ربّ العالمين (29)} صدق الله العظيم [التكوير].
واتە/ ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م خەڵکی جیھان(27) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (28) ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێک خوای په‌روه‌ردگاری ھەموو جیھان بیه‌وێت (29).

جا ھەرچی ویستە ھەڵبژاردەیی یەکەیە ئەوا بریتی یە لەو فەرموودەیەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28)} صدق الله العظيم [التكوير].
واتە/ ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م خەڵکی جیھان(27) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (28).

وەھەرچی ھاتنەجێی ویستە کرداریەکەیە جا ئەوە بەدەستی خودایە.بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خوشدای بەرزو بڵندو گەورە: {وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ربّ العالمين (29)} صدق الله العظيم [التكوير].
واتە/ ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێک خوای په‌روه‌ردگاری ھەموو جیھان بیه‌وێت.

وەبەیان و ڕوون کردنەوەی حەقیش بۆ ئەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ربّ العالمين (29)} صدق الله العظيم [التكوير].
واتە/ ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێک خوای په‌روه‌ردگاری ھەموو جیھان بیه‌وێت.

ئەمە بە مانای ویستە کرداریەکەیە، جا ئەوە پشت دەبەستێت بە لادانی دڵەکە بۆ سەری (لەلایەن خوداوە)بۆ ھاتنەجێی ویستەکە بەکارو کردەوە، جا چیتانە کەوا لەقسەو گوفتار تێناگەن؟وە ویستە ھەڵبژاردەیی یەکەش بریتی یە لەو فەرمودەیەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت:{وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ (54)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای خوابێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن پێش ئه‌وه‌ی که سزای خوا یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات.

وەھەرچی ویستە کرداریەکەشە جا ئەوە بەدەستی ئەو کەسەیە کەوا ھیدایەتی بەدەستە کە خودای پەروەردگاری ھەموو جیھانە. {وَكَذَلِكَ أَنزَلْنَاهُ آيات بَيِّنَاتٍ وَأَنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يُرِيدُ} [الحج:16].
واتە/ ئا به‌و شێوه‌یه ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانمان دابه‌زاندووه به‌ڕاستی هه‌ر که‌سێک ھیدایەتی بوێت ئەوا خودا هیدایه‌تی ده‌دات.

ئەوە بەمانای ئەوەی کەوا ھیدایەتی دەوێت لە بەندەکانی خوداش ھیدایەتی دڵەکەی دەدات وەئەگەر خوداش ھیدایەتی دڵی دا ئەوا کاروکردەوەکان چاک دەبن.

وەھەرچی بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەوەیە کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَكَذَلِكَ أَنزَلْنَاهُ آيات بَيِّنَاتٍ وَأَنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يُرِيدُ} صدق الله العظيم [الحج:16].
واتە/ ئا به‌و شێوه‌یه ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانمان دابه‌زاندووه به‌ڕاستی هه‌ر که‌سێک ھیدایەتی بوێت ئەوا خودا هیدایه‌تی ده‌دات.

جا ئەوە لەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورەدا دەبیننەوە: {وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ} صدق الله العظيم [الرعد:27].
واتە/ وە هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که دەگەڕێنەوە لای بەملکەچی بەدڵسۆزی بۆی

ئەوە بەمانای ئەوەی کەوا ھیدایەتی دەوێت لە بەندەکان، جاا ئەوە ئایەتی محکەمی ڕوون و ئاشکران لە بنچینەی کتێبەکەی خودا، وەئەوەی کەوا ناڕەزاییەکی ھەیە لەسەر ئەوەی کەوا تێیاندا ھاتووە جا با بفەرموێت و زانستێکی چاکترمان پێنیشان بدات کەوا چاکتر ڕێگا نیشان بدات ئەگەر لەڕاستگۆیانە، ھەرچی ئەوکەسەیە کەوا پشت ھەڵدەکات لەوەی کە تێیاندا ھاتووەو بڕوات بۆ جۆرەکەی تر لەئایەتەکان جا ئەوە لەدڵەکەیدا زیغی لاری و لادان ھەیە لەدڵەکەیدا لەبەرامبەر ئایەتە محکەـە ڕوون و ئاشکرا حەقەکانی لای پەروەردگارەکەیان کەواحوججەو بەڵگەی خودایە لەسەرتان، جا ئایا لەدوای حەق چیتر ھەیە تەنھا گومڕایی نەبێت، جا چەندە ئەوئایەتانەم ھێناوەتەوەو دووبارەشم کردۆتەوە بۆ (الطريد) کەوا دەرکراوە لە ڕەحمەتەکەی خودا ئەوکەسەی کەوا چاوپێکەوتنی لەگەڵ شەیتانی نەفرەتلێکراو کردووە وە بەڕاستیش دانی نا بەوەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ شەیتانی نەفرەتلێکراو کردووە وەکو ئیستا پارچەیەکی وەرگیراوتان لەبەیان و ڕوونکردنەوەکەی ئەو بۆ دادەنێم کەوا بەم شێوەیە دەڵێت:

( وفي المقابلة الثانية أراد أن يعلم لماذا يعذب قبل أن تقوم الساعة وما أخبرت به لأنه بدا له ما لا تراه أنت ! ولهذا أطنب أن أخبره ما أخبرني به الله فأبيت وقلت له أنت الآن الغبي فإني أعلم من الله ما لا تعلم فحشد كل جندهم ليجلبوا لي ما أشاء ويخدمونني بما أشاء فقط لأخبرهم بما قال الله عز وجل لي فأبيت علك لا تصدق لكن هذا حدث. )

کۆتایی ھات قسەکەی لەوساتەی کەوا چاوپێکەوتنی کردووە لە گەڵ ئیبلیس.

ئێستاش دێینە سەر ھەڵبەستراوەکەی لەسەر خوداو کەلامەکەی خودا کەوا بەم شێوەیە دەڵێت:

( وإن الله أوحى لي باليقظة 10 أيام في محرم 2005 فقط وكلمني من وراء حجاب وحياً فقد فعل وبلغ بأمر قصير بلغتك إياه ولكنك لا تريد أن تسمعه )

جا ئەمە درۆو ھەڵبەستراوە بەوەی کەوا دەڵێت خودا قسەی لەگەڵ کردووم بەقسەکردنی ڕاستەوخۆ لەدوای پەردەوە! کەواتە چیت لە ناصر محمد یەمانی دەوێت؟ تا زانستی لێوەربگری؟ پەنا دەگرم بەخودا، دواتریش ئەوکەسە دەزانێت کەوا شوێنت دەکەوێت بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ لە دوژمنی خودای و ئەویش دەکەی بەدوژمنی خودا، بەڵکو لەسەرسەخترین دوژمنەکانی پەروەردگاری ھەموو جیھانی.

وەئەی ئەو گەلەی کەوا بەدوای حەقدا دەگەڕێن ئەو کەسە یەھودیە لەو دەستەیەی کەوا خەریکبوو محمد پێغەمبەری خودا توشی فیتنە بکەن تا قسە ھەڵببەستێت بە ناحەق لەسەر خودا، ئەویش خەریکبوو کەمێک مەیل بەلایاندا بکات ئەگەر بھاتبا خودا جێگیرو ڕاوەستاوی نەکردبایە، جا ئەوان پێیان نەدەوت قسە ھەڵببەستە لەسەر خودا؛ بەڵکو تا شوێنی زانستەکەی ئەوان بکەوێت، زانستەکەشیان شەیتانی و شاراوەیە، وە شوێنی ھەواو ئارەزووەکانیان دەکەون بە بێ زانست، ھەرلەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَلَن تَرْضَى عَنكَ الْيَهُودُ وَلاَ النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ قُلْ إِنَّ هُدَى اللّهِ هُوَ الْهُدَى وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءهُم بَعْدَ الَّذِي جَاءكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللّهِ مِن وَلِيٍّ وَلاَ نَصِيرٍ} صدق الله العظيم [البقرة:120].
واتە/ هه‌رگیز یەھودو نەصارا له تۆ ڕازی نابن هه‌تا شوێن ئاین و به‌رنامه‌یان نه‌كه‌ویت بڵێ به‌ڕاستی هه‌ر به‌رنامه‌ی خوا (ئاینی ئیسلام، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌موولایه‌كمان شوێنی بكه‌وین) هیدایه‌تی ڕاست و دروست هه‌ر لای ئه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر شوێن ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وان بكه‌ویت پاش ئه‌وه‌ی زانیاری و زانستت پێگه‌یشتووه‌ ئه‌وه بزانه كه له لایه‌ن خواوه هیچ سه‌رپه‌رشتیاری و یارمه‌تی و بەسەرخەرێكت ده‌ست ناكه‌وێت.

وەبەھەمان شێوە ئیمام مەھدی ھەرگیز مەیل بەلایاندا ناکات بەئیزنی خودا، جا ئەوە لەمنی دەوێت کەوا قسە ھەڵببەستم لەسەر خودا وە شوێنی ھەواو ئارەزووەکانیان بکەوم، پەناش دەگرم بەخودا لەوەی کەوا قسە ھەڵببەستم لەسەر خودا بەدرۆ.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ